وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریكا دیاری کرا

پۆڵەتیك پرێس

لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە ئەنتۆنی بلینكن وەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەسند كرا.

رۆژی سێشەممە 26-1-2021، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دامەزراندنی ئەنتۆنی بلینكنی وەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەسەند كرد پاش ئەوەی لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكاوە بۆ ئەو پۆستە كاندید كرا .

ئەنتۆنی بلینكنی 58 ساڵ، جۆبایدن ئومێدی زۆری پێیەتی لە بەرەوپێشبردنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكادا.

پێشتر یەكێك بوو لە ڕاوێژكارە سەرەكیەكانی سیناتۆر جۆ بایدن كاتێك سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی پیران بوو، هەورەها چەند پۆستێكی گرنگی لە ژیانی سیاسی خۆیدا وەرگرتووە.

چاوەڕێدەكرێت سێ‌ لە گرنگترین كارەكانی بلینكن دوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی بریتی بێت لە گەڕانەوەی وڵاتەكەی بۆ ڕێككەوتننامەی كەشوهەوای پاریس و ئەندامێتی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

ئەنتۆنی بلینكن لە 16 ی نیسانی 1962 لە نیویۆرك لە دایك بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا