ژنێك خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیكی هەیڵی باڵیۆزی پێشووتری ئەمریكا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات.

میدیای ئەمریكا بڵاویكردەوە، نیكی هەیڵی حاكمی پێشووتری ویلایەتی كارۆلینای باشور و باڵیۆزی ئەمریكا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەردەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات و 15ی ئەم مانگەش بە رەسمی كاندیدبوونی لەلایەن كۆمارییەكانەوە رادەگەیەنرێت.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2024 راگەیاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا