ترامپ نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
دەنگۆكانی باشتربوونی دۆخی تەندروستی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان بەرزكردەوە.

بەپێی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژی دوو شەممە 5ی ئەیلوول نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی‌و ئەمریكی بەنزیكەی رێژەی سەدا پێنج بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكان، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنت لەئێوارەی رۆژی دوو شەممە بەرێژەی5.17% و بە بەهای 2.32 دۆلار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 41.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، بەرێژەی 5.59 لەسەداو بە بەهای 2.09 دۆلار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 39.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەفتەی رابردوو تووشبوونی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەنراو رۆژی دوو شەممەش راگەیەنرا، كە دۆخی تەندروستی باشەو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا