پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد و نامەیەكی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكای گەیاندە نێچیرڤان بارزانی كە تیایدا پشتگیری ئەمریكا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپاتكراوەتەوە.
رۆژی چوارشەممە 30ی ئادار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد. بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا باڵیۆزی ئەمریكا نامەیەكی سەرۆك جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گەیاندووەتە نێچیرڤان بارزانی كە تێیدا جەخت لە پشتگیریی ئەمریكا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كراوەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دۆخی سیاسیی عێراق، هەنگاوەكانی پرۆسەی سیاسی و كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و پێشبینییەكانیان بۆ داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە وڵات تاوتوێ كرد.