ترامپ كۆڵ نادات

پۆڵەتیك پرێس:
وتەبێژی كۆشكی سپی كایلی ماكنانی جەختیكردەوە، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەردەوام دەبێت تانەدان لەئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

راگەیاندنی ئەو هەڵوێستە لەكاتێكدایە، كە رۆژی دوو شەممەی رابردوو ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی ئەمریكا بردنەوەی جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكانی لەهەڵبژاردنی سێی تشرینی دووەم راگەیاند.

ماكنانی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ترامپ گومانی لەئەنجامی هەڵبژاردن هەیە، بۆیە تانەو سكاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن تۆمار دەكاتەوە.

دەنگدانی دەستەی هەڵبژاردن، تاكە رێگەی كارەكی‌و دەستورییە لەبەردەم دۆناڵد ترامپ ماوە، بۆ ئەوەی وەك دوا هەل بەكاریبهێنێت‌و رەنگە لەداهاتوو ترامپ ئەو رێگەیەش بگرێتە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا