پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان، جارێكی دیكە مشتومڕی كشانەوەی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان دروستبووەتەوە، نێردەی ڕوسیاش بۆ سوریا گومانی نییە لەوەی ئەمریكا لە سوریا هەمان هەنگاو بنێت.
ئەلكسەندەر لاڤرنتییڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ڕووسیا بۆ سوریا لەنوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمریكا دەتوانێت بەشێوەیەكی كتوپڕ بڕیاری كشانەوە لە سوریا بدات، وەك ئەوەی لە ئەفغانستان كردی”.
نێردەی سەرۆكی ڕووسیا دەشڵێت “كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ كورد، ڕۆژێك ئەو بڕیارە دەدەن، پێموایە بڕیارەكەشیان داوە”.
بەوتەی ئەلكسەندەر لاڤرنتییڤ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا پێشتر بڕیاری كشانەوەی لەسوریا دابوو، بەڵام بە هۆكارێكی نەزاندراو جێبەجێكردنەكەی دواخست.