مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی ڕووداوەکەی کەرکوک کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە3ی ئەیلول، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی ڕووداوەکەی کەرکوک کرد.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی خۆپیشاندانەکە کرد و جەختیکردەوە،” هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە لەڕێگای یاساوە دەبێت تاوانبارانی شەهیدکردنی ئەو چوار گەنجە بە سزای خۆیان بگەن”.

دەقی پەیامەکە:

کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی دەستی ناهەقی ( کاک هاوکار ، کاک سەمەد، کاک حوسێن، کاک هەڤاڵ )

لە ناخی دڵمانەوە خەم و پەژارەمان بۆ ئێوەی دلسۆز و ئەمەکداری شاری کەرکوک دەردەبڕین کە جارێکی تر ناهەقان و داخ لە دڵان دەستی رەشیان چوە رشتنی خوێنی چوار گەنجی رۆڵەی ئێوە، لە کاتێکدا ئەم گەنجانە بە بێ چەک لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان نارەزاییان دەربڕیبوو کەچی زۆر بەشێوەیەکی دڕندانەو دوژمنکارانەی پێکەوە ژیان بە گولەوەڵام درانەوە .

لەگەڵ هاوخەمیمان بۆ ئەم کۆستە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لەرێگای یاساوە دەبێت تاوانبارانی شەهیدکردنی ئەم چوار گەنجەمان بە سزای خۆیان بگەن و لە خوێنی بە ناهەق رژاویان بێدەنگ و خۆش نابین .

هیوای هەرچی زووە چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و هەموو   ڕێوشوێنێکی چارەسەرکردنیان لە ئەستۆ دەگرین .

لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوری بە ئێوەی سەربەرز ببەخشێت و رۆحی پاکی شەهیدەکانیش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات .

انالله و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا