پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە7ی تشرینی دووەم، لەڕێگەی چەند درۆنێکەوە هێرش کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە شاری هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:00، لەشاری هەولێر بە چوار درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر و پێش ئەوەی بە ئامانجەکەیان بگەن لەڕێگەی سیستمی بەرگری بنکەکەوە خراونەتە خوارەوە.
لەکاتی ئەنجامدانی هێرشەکان، هاوڵاتیان گوێبیستی دەنگەکان بوون و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر لێدراوە.