پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی درێژبونەوەی پرۆسەی چاكسازییەكانی كۆمپانیای دانەغاز لە كێلگەی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەوەش پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان كەمدەبێتەوە.

وەزارەتی كارەبا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی درێژبونەوەی پرۆسەی چاكسازییەكانی كۆمپانیای دانەغاز لە كێلگەی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا 1000 مێگاوات كەم بوەتەوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، وەزارەتی كارەبا لە هەوڵی خێراتركردنی پرۆسەكە و ئاساییكردنەوەی دۆخی كارەبا لە زوترینكاتدایە.

رۆژی 1ی ئەم مانگە، وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، كۆمپانیای دانەغاز لە چوارچێوەی چاكسازی لە كێڵگەكانی، بۆ ماوەی 29 كاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز كەمدەكاتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە، وەزارەتی كارەبا هەوڵ دەدات ئەم پرۆسەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا