دوای هەڵبژاردنەكانی توركیا یەكەم كۆبوونەوەی چوار قۆڵی دەربارەی سووریا ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوە ئاگادارەكان لە مۆسكۆ بە میدیا ناوخۆییەكانیان راگەیاند، كۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سوریا لەم مانگەدا، لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، رووسیا، ئێران و توركیا، لە پایتەختی كازاخستان، ئەستانە، بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوەكان لە زاری رۆژنامەی نیمچە فەرمیی “ئەلوەتەن” ەوە رایانگەیاندووە كە كۆبوونەوەكە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی رێڕەوی ئەستانەدا بەڕێوەدەچێت كە بڕیارە لە 20 – 21ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، بریكاری وەزیری دەرەوە، ئەیمەن سوسان، نوێنەرایەتی لایەنی سوریا دەكات لەم كۆبوونەوەیەدا، كە بە پشتبەستن بە دەرئەنجامەكانی دوایین كۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە سەر ئاستی وەزاری دێت.

دوێنێ یەكشەممە، بەڕێوەبەری دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا، كۆرهان قراقوش، بە كەناڵی “ئەلمەیادین”ی راگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق، لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی چوار قۆڵیدا بە سەرپەرشتی مۆسكۆ، یەكلاكەرەوە دەبێت لە گەیشتن بە ئەنجامێكی كۆتایی لە سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا