ئاسایشی هەولێر سکاڵا لەسەر پێنج دەستگیرکراوی شیلادزێ تۆمار دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

ئاسایشی گشتی هەولێر بە تۆمەتی ناوزڕاندن لەبەردەم دادگا سکاڵا لەسەر پێنج سزادراوی شیلادزی کە ئازادکراون تۆمار دەکات.

بەشدار حەسەن، سەرۆکى تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاویکردەوە، ئاسایشی گشتی هه‌ولێر سكاڵای نوێ له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوانی شیلادزێ تۆمار ده‌كات بە تۆمەتی ناوزڕاندن و دۆسیەکەش لە بنکەی پۆلیسی کوردستانە لە هەولێر.

وتیشی، سکاڵاکەی ئاسایشی هەولێر لەسەر هەریەکە لە (مەحمود ناجی و کۆڤان تاریق و یوسف سەریف و ئەمجەد یوسف و نێچیرڤان بەدیع) تۆمارکراوە گوایە لە ڕۆژی دادگاییکردنیان ناوزڕاندنیان بە ئاسایش کردوە.

بەشدار حەسەن ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو سزادراوانە لە وتەکانیاندا لە بەردەم دادگا هیچ ناوزراندنێکیان نەکردوە و تەنها بەرگریان لە خۆیان کردیە و (حق الدفاع )یش یاساییە و بابەتەکەش بۆ ئەوەیە تاکو سزای زیاتریان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

ئەو پێنج دەستگیرکراوەی شیلادزی دوای سزادانیان و تەواوکردنی ماوەی سزاکانیان لەلایەن دادگاوە ئازادکران، بەڵام بەوتەى خۆیان بەردەوام لەژێر چاودێری و هەڕەشەی لایەنێکى سیاسیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا