هەڵەبجە داوای بەهانەوە چوون لە سلێمانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی گرانبوونی گرانبونی نرخی گاز و ڕۆن و بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكاریەكانیان ژمارەیەك مۆلیدەی ئەهلی لە پارێزگای هەڵەبجە مانگرتنیان گرت ومۆلیدەكانیان كوژاندەوە و قائیمقامی هەڵەبجەش دەڵێت داوامان لەبەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای سلێمانی كردووە تا چارەسەركردنی كێشەی مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبای هەڵەبجە نەكوژێننەوە.

نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە بەپۆڵتیك پرێسی راگەیاند، كێشەی مۆلیدە ئەهلیەكانی پارێزگای هەڵەبجە چارەسەر نەكراوە و مۆلیدە ئەهلییەكان ئامادە نین كارەبا بدەن بەپارێزگاكە.

قایمقامی هەڵەبجە وتیشی: “ ئەوەی خاوەن مۆلیدەكان داوای دەكەن ئێمە ڕەزامەندیمان نەداوەو تا سبەینێ دووشەممە 7ی حوزەیران مۆڵەت دەدەین بەخاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان ئەگەر مۆلیدەكانیان هەڵنەكەنەوە رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوەو مۆڵەتەكانیان لێوەردەگیرێتەوەو رێگە دەدەن خەڵكی دیكە مۆلیدە لەجێگاكانیان دابنێت و كارەبا بۆ خەڵكی هەڵەبجە دابین بكەن.

وتیشی:”بڕیاری خاوەن مۆلیدەكان لەكاتێكدایە هەندێك لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان، كە شوێنەكانیان لەشارەوانی بە كرێ گرتووە، دەیانەوێت بۆ هەر ئەمپێرێك (250) دینار زیاتر لە هاووڵاتیان وەربگرن، بەڵام ئێمە ڕەزامەندیمان نەداوە، چونكە دەبێتە دروستكردنی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان”.

قایمقامی هەڵەبجە راشیگەیاند، هەوڵی زۆریان لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەكانداوە کە مۆلیدەکانیان نەکوژێننەوە ،بەڵام خاوەن مۆلیدەکان بەردەوام بون لەهەڵوێستیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو مۆلیدە ئەهلییانەی زەوییان بەكرێگرتووە ئامادە نین كارەبا دابین بكەن ژمارەیان 26 مۆلیدەیە بەڵام وەك پشتیوانی بۆ ئەوان خاوەنی مۆلیدەكانی دیكەش مۆلیدەكانیان كوژانووەتەوە.

هاوكات، خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەڵەبجە، كە ژمارەیان نزیك دەبێتەوە لە 50 مۆلیدە لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە داوایان لە ئیدارەی شارەكە كردووە، نرخی كاتژمێرەكانی مۆلیدە زیاد بكرێت، كە لە ئێستادا (40.6) دینار دیاریكراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەڵەبجە دەڵێن، بەهۆی گرانبونی نرخی گاز و ڕۆن و كەمی نرخی ئەمپێرەكانی كارەبا و گوێ نەدان بە داواكارییەكان ئامادە نین كارەبای ماڵان دابین بكەن، چونكە هەندێك لە خاوەن مۆلیدەكان جگە لەو بارگرانیەی هەیانە مانگانە (150 هەزار)یش كرێی زەوی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا