دەستبەسەر زیاتر لە 50 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دەستبەسەر بڕی (51) پەنجاویەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ گیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی ئەیلول، نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، لە رێککەوتی 23/9/2023 دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەداواداچون و چاودێری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، توانی بڕی (51) پەنجاویەک کیلۆگرام لەماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستال دەستبەسەردا بگرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەم چالاکییەدا (3) سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کەماوەیەکی زۆرە کاری بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەرەوە دەکەن و تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ڕوونیکردەوە، ئەو بڕە ماددەیەی کە لەم چالاکییەدا دەستی بەسەرداگیراوە بای زیاتر لە (100) هەزار جار بەکارهێنانە کە بەهۆیەوە چەندین کێشەی خێزانی لێدەکەوتەوەو ژمارەیەکی زۆر لە تاوانی جۆراوجۆری لەناو کۆمەڵگادا پێ ئەنجام دەدرا.

جەختیکردەوە، لێرەوە بەهەموو ئەو کەسانە رادەگەیەنین کە کاری بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، دڵنیایان دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەهەوڵ و شەونخونیەکانی بەردەوام دەبێ بۆ دەستگیرکردن و بنبڕکردیان، ئەوەی ماوەتەوە لەگەڵیاندا تەنها کاتە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا