ناوەڕۆکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بگاتە سلێمانی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی خولی 16ی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بکات، پاشان لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، “بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەم سەردانەیدا بچێتە دەباشان و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بەشداری ژمارەیەک بەرپرسی مەکتەبی سیاسی و دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببێتەوە”.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عومەری سەید عەلی ڕێکخەری پێشووی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و ژمارەیەک لە حزب و کەسایەتی دیکەی سیاسی کۆدەبێتەوە.

ئەم سەردانەی شاندە باڵاکەی پارتی هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکییەکان لەبارەی دۆسیەی پۆستی سەرۆککۆمار و گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی عێراق و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی نادەستووریبوونی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا