سەرۆک وەزیرانی عێراق شەقامێکی سەرەکی بەغدا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەقامێکی سەرەکی بەغدای کردەوە، کە لە ساڵی 2003ەوە داخراوە.

ئەمڕۆ شەممە29ی نیسان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی بەغدا، لە ڕێوڕەسمێکدا شەقامی سەرەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بەڕووی ئۆتۆمبێلی تایبەت و ئەو هاوڵاتیانەی گەشت بۆ دەرەوە دەکەن کردەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە لە داهاتوودا شەقامەکە بەڕووی ئۆتۆمبێلی هاتووانیشدا بکرێتەوە.

لەکاتێکدا، ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەساڵی 2003ەوە بەڕووی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی گەشتیاردا داخراوە، کە دەکاتە زیاتر لە 20 ساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا