پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەتن و داوای لێپرسینەوە دەکەن لەهەر کەسێک، کە هەوڵی شێواندنی سیمای شار دەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی نیسان، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەداخەوە دیمەنی دوای تەنها یەک شەوی شەقامی سالم و شەقامە گشتییەکانی شاری سلێمانی ئەوەدەخەنەڕوو، بەهۆی پاشماوەی کاسبکاران و هاوڵاتیانەوە تێکچووە.
* هۆشیاری تاک، هاوکاری تاک بە تاکی کاسبکاران و هاوڵاتیان بۆ کارمەندو ژینگەپارێزە ماندووەکانی شارەوانیی سلێمانی بەم جۆرەیە؟
** پاراستنی ژینگەو پاک و خاوێنی شارەکەمان کە ئەرکی هەمووانە، کێ بەرپرسە لەو دیمەنانە؟
*** دەبێت لەم دیمەنانەوە، هەڵوێستەیەک بکەین و هەمووان لە پێناو پاک و خاوێنی شارەکەماندا بێینە سەرخەت.
ئاماژەی بەوەکرد، “لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەرخەتین، لێپرسینەوە لەگەڵ هەرکەسێک بکرێت کەمتەرخەم بێت و لە هەوڵی شێواندنی سیمای جوانی شارەکەماندا بێت”.
هاوکات، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، داوا لە کاسبکارە بەڕێزەکان دەکات لەئاستی بەرپرسیارێتیدابن و پاک و خاوێنی شوێنی کەسابەتیان بپارێزن.