تاڵیبان مامەڵە کردن بە دراوی بیانی قەدەغە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، تویتێکی سەبارەت بە مامەڵە کردن بە دراوی بیانەوە بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی کانونی یەکەم تاڵیبان بە ناوی بزوتنەوەکەیەوە لە تویتێکدا دەڵێت، دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆو بەرگری و دارایی، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بانکی ناوەند، بڕیاریدا هەموو مامەڵەکان بە دراوی ئەفغانی ئەنجام بدرێت، وتیشی پێویستە نرخەکان لە بازاڕدا ڕێکبخرێتەوە، پێویستە کرێی خانوو دوکانەکان تەنها بە دراوی ئەفغانی بدرێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، بە توندی ڕێگری لە بە قاچاخ بردنی پارەی نەقد بگرێت، سزای ئەو کەسانەش دەدات کە بڕیارەکان جێ بەجێ ناکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا