عەلاوی بۆ ئەمریكا و ئێران: عێراق بۆ خەڵك بەجێبهێڵن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەی دیاری سوننەكان رایدەگەیەنێت “پێویستە ئێران و ئەمەریکا واز لە عێراق و گەلەکەی بێنن، چارەنووسی خۆیان دیاریبكەن”.

ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەركردەی دیاری سوننەكان رایدەگەیەنێت “ئەو دۆخەی ئێستای عێراق پێیدا تێدەپەرێت، دۆخێكی لەبار نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ناكرێت بەو دۆخەوە ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت”.

وتیشی”هەر هەڵبژاردنێک کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان کۆماری ئێران یان کەسانی تر باسی لێوە دەکەن و بە چ مافێک دەست تێوەردەدەن یان بڕیار دەدەن چارەنووسی نەتەوەیەک و خەڵکێک دیاری بکەن كە لەدەرەوەی عێراق كاردەكەن”.

عەلاوی داواش دەكات عێراق بۆ عێراقیەكان بەجێبهێڵدرێت، دوا دەكات چیتر كێشەكان بۆ خەڵكەكەی زیاد مەكەن، ئەو باشترینە کە پلان دابڕێژن و بڕیار لە چارەنووسی بدەن و لە تووڕەیی خوێنەربترسن، چونكە كاتەكەی نزیك دەبێتەوە.

ئەمە لەكالتێكدایە، بڕیارەی لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، لەكاتێكدا ژمارەیەك حزب و قەوارەكان کشانەوەی خۆیان لە پرۆسەکە راگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا