کازمی: سەدر هەڵەی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاند، سەدر مافی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی هەبوو، بەڵام هەڵەی کرد و بە کشانەوەی کوتلەکەی لە پەرلەمان و پڕۆسەی سیاسی ئەو هەلەی لەدەستدا.

مستەفا کازمی لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق باسی لەوەکرد، عێراق لەسەر لێواری شەڕی ناوخۆ بوو بەهۆی پێکدادان و ڕوبەڕوبوونەوە خوێناوییەکانی ناوچەی سەوز کە لەنێوان لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و هێزە ئەمنی و چەکدارەکان ڕوویدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی لە ناوچەی سەوز ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە، دەیانویست حکومەت لایەنگر بێت، بەڵام من بڕیاری ئەوەم دا نەبمە لایەنگری هیچ بەرەیەکی پێکدادانەکان.

وتیشی، لەماوەی 24 کاتژمێر پێکدادانی بەردەوام، هەموو توانای خۆم خستەگەڕ و هێزە ئەمنییەکانم ئاگادارکردەوە خۆیان بەدوور بگرن لە تارمایی شەڕی ناوخۆ و سەرکەوتووش بووم.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەوە بڕیاری منە لە یەکەم ڕۆژی کارکردنی ئەم حکومەتە کە نەبمە بەشێک لە ناکۆکییەکان و پارێزگاری لە دادپەروەری و هاوسەنگی بکەم.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا