پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم داوا لە فەرماندەی لیواكان دەكات هه‌میشه ساز‌و ئاماده‌بن و پێشمه‌رگه‌ی خاك و نیشتمان بن، به‌ر له‌هه‌ر شتێك.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و جێگرانی سه‌رجه‌م لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه و تیایدا ستایشی رۆڵی لیواكان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌پاراستن و به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان”.
لەبەشێكی كۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە، زیاتر پابه‌ندبن به دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركیان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه‌كان كه باشتر پابه‌ندی ده‌وام و ئه‌ركیان بن. وتیشی: به‌وردی كاربكه‌ن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری نیشتمانی پێشمه‌رگه و میتۆده‌كانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان.
هەر ەوكۆبونەوەیەدا شۆڕش ئیسماعیل داوایكرد، فه‌رمانده‌ی لیواكان ستراتیژیه‌تی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دابڕێژن و به‌رده‌وام چاوكراوه‌و ساز و ئاماده‌بن، هۆشداریدا له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان و وتی “دۆخی ئێستای ناوچه‌كه و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش ده‌خوازێت ریزه‌كانتان پته‌وتر بكه‌ن و كه‌موكوڕیه‌كانتان پڕبكه‌نه‌وه و هێزه‌كانتان پابه‌ندی زیاتری مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان بن”.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ته‌واوی فه‌رمانده‌ی لیواكان پابه‌ندی خۆیان و هێزه‌كانیان بۆ بڕیار‌و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌ت دووپاتكرده‌وه‌و سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پێداویستی و كه‌م و كوڕیه‌كان خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ستافی وه‌زاره‌ته‌وه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان پێدرا.