كۆبونەوەیەك لە بارەی پڕۆسەی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا ئەنجامدرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، لەگەڵ فەرماندەی یەكەكانی 70 و 80 ی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبونەوەو باسیان لەدواین هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەدا كرد.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، هەردوو یەكەی حەفتاو هەشتا رۆڵی گرنگ و كاریگەرییان لەپاراستنی هەرێمی كوردستان و شەڕی رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستاندا هەبووە.

وتیشی، “لەگەڵ هاوپەیماناندا گفتوگۆكراوە تا سەرجەم هێزەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ماف و شایستە داراییەكانیان بۆ دەستبەر بكرێت كە مافێكی رەوای خۆیانە”.

هاوكات بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە هەریەك لە فەرماندەكانی یەكەی 70 ی و 80 ی پێشمەرگە باسیان لەوەكردووە، دەیانەوێت ببنە خاوەن هێزێكی نیشتمانی یەكگرتوو ئەویش لەپێناو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە، چونكە هەرێمی كوردستان پێویستی بەیەكڕیزی و پێكەوەیی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا