ئەمریكا پێشوازی لە كۆبوونەوە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی كۆبوونەوە هاوبەشەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی، كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر لە رایگەیاند‌، پێشوازی لەم هەوڵەی هاوپەیمانانمان لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەكردنی كێشە ناوخۆییەكان دەكەین، كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندایە.

كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لە تویتەر ئاماژەی بەوەشكردووە، پارتی و یەكێتی بەیەكەوە دەتوانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیات بنێن.

لە تویتەكەی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێردا هاتووە: ماڵێكی یەكگرتوو، هەمیشە سەركەوتوو دەبێت.

رۆژی شەممە 28_1_2023 دوای چەند مانگێك لە گرژیەكانی نێوانیان، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، لە سلێمانی كۆبوونەوە.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا