پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژ و کارەبایان دژی خوێندکاران بەکارهێنا.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە مەیدانی خۆپیشاندانەکەی خوێندکاران لەبەردەم زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژ و کارەبایان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە و بڵاویان بە هێزەکانیان کردووە.
هاوکات، لەبەرامبەردا بەشێک لە خۆپیشاندەران بە بەرد وەڵامی هێزە ئەمنییەکانیان دایەوە.
ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان و پێدانی بەشە ناوخۆیی بەو خوێندکارانەی بەشێوەی پارالێڵ دەخوێنن.