لە 5 ی حوزەیراندا دەست بە دابەش کردنی موچەی مانگی ئایار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 5ی حوزەیرانی 2022 دەست بە دابەش کردنی موچەی مانگی ئایار دەکرێت.

لە لایەکی دیکەشەوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دو تاينتواتچ بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و سێث پاچ سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان جەختی لەوە کردەوە، لە سەرەتای ساڵی 2013 وە حکومەتی ناوەندی عێراق گەمارۆیەکی ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە، بووەتە هۆی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران.

ڕوونیشی کردەوەو وتی، “لە دواهەمین هەولماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا