وەزارەتی کارەبا: هاووڵاتیان دەتوانن بەڕێگەی سیستمی ئۆنڵاین سکاڵاکانیان بگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، “هاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنی سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیننە وەزارەتی کارەبا”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو لە مانگی تەموزی رابردوو، وەڵامی 69 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتیانی داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون.

باسی لەوەش کرد، لەمانگی تەمموزی ڕابردوودا 32 سکاڵا چارەسەر کراون. سکاڵا و داواکارییەکان پەیوەست بوون بە کێشەی پێوەری زیرەک، کێشەی فرۆشیاران و خوێندنەوەی پێوەر، گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان، گەیاندنی کارەبا و سەرپێچی و ڕۆتین”.

ئەوەش هاتووە، بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی و لینکی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئەلکترۆنی و  ماڵپەڕی پسوولە و پۆرتالی خزمەتی کارەبا نامەیەک بۆ پەیجی وەزارەت بنێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا