وەزیری پەروەردەی عێراق دەربارەی بەشداری گشتی خوێندکاران لە تاقیکردنەوەکاندا بڕیاردەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی عێراق، لەبارەی بەشداریکردنی هەموو خوێندکارانی پۆلی 12، شەش و نۆی بنەڕەتی ڕوونکردنەوەی دا و وتی، ئەمساڵ بەشداری  گشتی (دخول عام) نییە و ناتوانن هەمووان بەشداری لە تاقیکردنەوەکان بکەن.

ئیبراهیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو خوێندکارانی پۆلەکانی 12، شەش و نۆی بنەڕەتی ئەمساڵ ناتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی کۆتای ساڵدا بکەن.

هاوکات، وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕۆژی 20ی حوزەیرانی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵ دیاریکردووە.

وەزیری پەروەردەی عێراق، دەربارەی زیادکردنی وانەی ڕاگەیاندن بۆ قۆناغەکانی خوێندن، کە پێشنیارکراوە زیادبکرێت، ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا ناتوانن وانەی ڕاگەیاندن بۆ قۆناغەکانی خوێندن زیادبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا