سودانی ئامانجی سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا بۆ دووپاتكردنەوەی بەهێزی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان بەرلین و بەغدادە، وتیشی كۆچبەران ناچار ناكەن بە گەڕانەوە.

سودانی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو سەردانێكی فەرمی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات، بۆ جەختكردنەوە لە بەهێزی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

وتیشی، سودی گەورە دەبینن لە ئەزموونی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانی دەستەی دەستپاكی و پەرەدان بە رێكارەكان و سیاسەتی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجیانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەڵمانیا بگەیەننە ئاستێكی باڵاتر.

سەبارەت بە كۆچبەرانیش سودانی ئاماژەی بەودا، هیچ حكومەتێك ناتوانێت كۆچبەران ناچاری گەڕانەوە بكات، بەڵام پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش دەكەن بۆ حكومەتی ئەڵمانیا، لەپێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی عێراقییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا