ناردنی موچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا نازانرێت ئایا به‌غدا سێیه‌م گوژمه‌ى بڕى 320 ملیاره‌كه‌ بۆ مووچه‌یه‌كى دیكه‌ى هه‌رێم ده‌نێرێت یان نا.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسی له‌ چاره‌نوسی ناردنی موچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم كرد و وتى: “پێشتر به‌غدا بڕیارى دابوو بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، مانگانه‌ بڕى 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام نازانرێت بۆ مانگى سێیه‌م به‌غدا 320 ملیار دینارى دیكه‌ ده‌نێرێت یان نا، چونكه‌ هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ مه‌رجه‌كانى به‌غدا”.

له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى قه‌رزى ده‌ره‌كى شیروان میرزا روونیكرده‌وه‌، رۆژى چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى دارایى كردووه‌، به‌پێى ئه‌و زانیارى و داتایانه‌ى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى دارایى خستوویانه‌ته‌ڕوو ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م بڕه‌ قه‌رزه‌ زۆره‌، له‌سه‌ر قسه‌ى وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تیش كه‌ وتوویه‌تى حكومه‌ت به‌بێ قه‌رز ده‌توانێت مووچه‌ دابین بكات به‌ نووسراوى فه‌رمى داواى روونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كراوه‌ به‌وه‌ى حكومه‌ت بۆچى داواى قه‌رز ده‌كات.

شیروان میرزا باسى له‌وه‌كرد، “به‌راى كه‌سى خۆم ئاساییه‌ حكومه‌ت بڕى 10 بۆ 15 ترلیۆن دینار قه‌رزبكات”.

حكومه‌تى عێراق له‌ رێگه‌ى پرۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كردووه‌ داوا ده‌كات په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندبێت له‌سه‌ر بڕى 41 ترلیۆن دینار قه‌رزى ده‌ره‌كى بۆ ئه‌م سێ مانگه‌ى كۆتایى ساڵى 2020.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا