320 ملیارەكەی عێراق چاوەڕێی شاندی هەرێمە

پۆڵەتیك پرێس:
دانا شەهید جەزا پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەگەر هەرێم شاند بنێرێتە بەغداو گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بكاتەوە، ئەوە دەكرێت بەم نزیكانە پشكی هەرێم رەوانە بكرێت.

دانا شەهید جەزا، دەشڵێت: بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق هەیە، دەبێت بەغدا 320 ملیارەكە بنێرێت، چونكە ڕێكەوتنەكە مانگی 8 و 9 و 10یە، جگە لەوەی بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی لە نێوان دوو حكومەت كراوە، دەبوو پەرلەمان ڕێز لەو ڕێكەوتنە بگرێت، دەشبوو حكومەتی عێراق ڕێزی لەو ڕێكەوتنە بگرتایە، چونكە ئەوە كەمتەرخەمی حكومەتی عێراقە وێنەی ئەو ڕێككەوتنەی نەناردووە بۆ پەرلەمان و ئاماژەی بەوەش بكردایە، لە یاسای قەرزدا ڕەچاوی ئەو ڕێككەوتنەی هەردوو حكومەت بكەن.

قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەمیانی لێدوانێكی بوو بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەش كرد، كە بەهۆی ئەو كەشە تائیفییەی لەناو پەرلەمان بۆ هەرێمی كوردستان دروستبووە، هەروەها هەندێك دەورێكی باشیان دەبینی لە وروژاندنی ئەم بابەتانە بەتایبەت لەحیزبە شیعەكان، وای لێهات رێككەتنەكە وەك خۆی نەچێتە پێشەوە.

دانا شەهید جەزا وتیشی: پێشم وایە حكومەتی هەرێم و عێراق، لەچوارچێوەی ئەو یاسایەی، كە ئێستا هەیە، یاسای قەرزەكە چارەسەر دەكرێت، چونكە بەغدا هەرێمی كوردستانی پەیوەست كردووە بەگەڕاندنەوەی داهاتی نەوتی‌و نا نەوتی.

پێشتر هەردوو حكومەتی هەرێم‌و عێراق رێككەوتبوون بەوەی بەغدا مانگانە بڕی 320 ملیار بۆ هەولێر بنێرێت، ئەوەش لەبەرانبەر نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان‌و رێككەوتنەكەش بۆ ماوەی سێ‌ مانگ بوو، بەڵام یاسای قەرزو كورتهێنانی دارایی رێككەتنەكەی راگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا