لە بەغدا خۆكوژێك بەرلەخۆتەقاندنەوە كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، بە پشت بەستن بە زانیاری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی، رۆژی دووشەممە 9_11_2021، خۆكوژێك لە باكووری بەغدا لەلایەن هێزە هاوبەشەكانی عێراق كوژرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەكرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای نیشتیمانی هەواڵگری و هێزە هاوبەشەكانی عێراقی كە پێكهاتبوون لە لیوای 59 ی هێزی پیادە و هێزی ئاسایش، توانرا “تیرۆریست”ێك كە پشتێنەیەكی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو، بكوژن.

راشیگەیاند، لە ناوچەی تارمییە، لە باكووری بەغدا، تیرۆریستێك پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو، هێزە هاوبەشەكانی عێراقی توانیان بەر لەوەی خۆی بتەقێنێتەوە، بیكوژن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا