پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرد
ئەمڕۆ چوارشەممە5ی تەمموز، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی، كه دزییان لێكرابوو هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێن كه گیرفانی هاوڵاتیانیان بڕیبوو پاره‌یان لێدزیون.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕی 9 هه‌زار و 700 دۆلار (97وه‌ره‌قه) و بڕێك دیناری عیراقی و ماده‌ی هۆشبه‌رو ئوتۆمبێلێک و ژمارەیەک مۆبایلدا.
ڕوونیکردەوە، تۆمه‌تباران (س، ح، ف) له‌دایكبووی 1978 و (أ، هـ، أ) له‌دایكبووی 1979 له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
جەختیکردەوە، تۆمه‌تباران پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه، پێشتر له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن و مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون و دوای ته‌واوكردنی سزاكه‌یان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ئازادكراون.