وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی دوو سەرۆکی زانکۆی حکومی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پۆستی دوو سەرۆکی زانکۆی حکومی راگەیاند و هەر کەسێک خوازیارە و مەرجەکانی تێدابێت، دەتوانێت CV پڕبکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پۆستی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و زانکۆی هەڵەبجەی راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵا، مەرجە ئەو کەسەی کە داواکاری بۆ پۆستەکان پێشکەش دەکات هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرابێت و نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت، هەروەها خزمەتی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

ئەو خوازیارەی داواکاری پێشکەش دەکات “باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت”.

هەروەها ئەوەش رووندەکاتەوە کە، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت کۆتا رۆژ بۆ پێشکەشکردنی c.v، رۆژی پێنجشەممە (29-2-2024) دەبێت و پێویستە خوازیار، لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان، لەگەڵ پوختەی راژەی لەلایەن بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەکەیەوە بە واژۆکراوی، هاوپێچ بکات.

بۆ پڕکردنەوەی c.v و پوختەى راژەى ڕاستەوخۆ ئەم بەستەرەیە بکەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا