ڕۆژئاوای كوردستان بڕیارێكی گرنگی له‌باره‌ی “لێخۆشبونی گشتی” ده‌ركرد

پۆڵه‌تیك پرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لێبووردنی گشتیی بۆ زیندانیان دەرکرد.
پۆڵه‌تیك پرێس:
ئەندامێکی نوێنەرایەتی خۆسەریش دەڵێت، ئەم بریارە رۆحی پێکەوەیی و باوەڕی لە نێوان هاوڵاتیان و ئیدارەی خۆسەری دروست دەبێت

جاویدان کەمال، ئەندامی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌رێم، بە پۆڵەتیک پرێس-ی رایگەیاند: “سەرۆکایەتی هاوبەشی ئەنجوومەنی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەم بڕیارە یەکەم بڕیاری ئیدارەی خۆسەری نییە، بەڵکو هەرکات پێویست بێت لە رابردووشدا ئیدارەی خۆسەر بڕیاری لێخۆشبوونی دەرکردووە”.

جاویدان کەمان ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌شێك له‌ زیندانییەکان ماوەی سزای خۆیان تەواو کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک پیاوان بەساڵاچوو لە زیندانەکاندا بوون کە مافی خۆیانە لە کۆتایی تەمەنیاندا ژیانێکی ئازاد بژین”.

باسی لەوەشکرد، “هۆکارێکی دیکەی بڕیاریی لێخۆشبوون دەگەرێتەوە بۆ قسەو قسەڵۆکی نەیارانی خۆسەر کە دەیانوت خۆسەر کەسانی بێتاوان دەستگیردەکات، ئەو لێبووردنە گشتییە بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەکانی سەرپێچی و تاوانی بچووک، بەڵام لە تاوانە گەورەکاندا سزای زیندانی تاهەتایی بۆ 20 ساڵ زیندانی دەگۆڕدرێت”.

جاویدان کەمال وتیشی، “ئەم لێبووردنە ئەنجامدەرانی تاوانەکانی ناپاکی، سیخوڕی، کوشتن بەناوی نامووس، دەستدرێژی سێکسی و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، فەرماندە و سەرکردەکان و ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، بەشداربووان لە شەڕ و تەقینەوە، سزادراوان بەهۆی تیرۆر ناگرێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا