بەڕێوەبەرایەتییەك لە سلێمانی بایكۆتی دەوامی كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی زیادكردنی دەوامەوە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی تەموزی 2021، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد، ئەو فەرمانبەرانە هۆكارەكەی بۆ زیادكردنی دەوام دەگەڕێننەوە.

ئەو فەرمانبەرانە جەختدەكەنەوە، لەهەفتەیەكدا بە تەناوب دەوامیان كردووە، بەڵام لەئێستادا دەوامەكەیان زیاد كراوە دەبێت لە هەفتەیەكدا پێنج رۆژ دەوام بكەن، لەكاتێكدا بە لێبڕینی موچە و بە 40 رۆژ جارێك موچەیان پێدەدرێت.

بەوتەی ئەو فەرمانبەرانە، لەبایكۆتكردن بەردەوام دەبن تا دەوامەكەیان ئاسایی دەكرێتەوە و وەڵامی داواكاریەكانیان دەدرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا