ئازەربایجان هەوڵ بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لە هەولێر دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەسیر مەمەدۆف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئازەربایجان کرد و هاوڕابوون کە زەمینە و دەرفەتی باش هەیە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانیان بەتایبەتی لە بواری ئابووری و گەشتیاریدا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان کرا.

پێشتر ڕۆژی 18ی شوباتی 2023، سەرۆکی ئازەربایجان ڕایگەیاند، کار لەسەر کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا