700 هەزار منداڵی ئۆكرانیا لە رووسیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گریگۆری كاراسین، بەرپرسی كۆمیتەی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا دەڵێت، ڕووسیا نزیكەی 700 هەزار منداڵی لەو ناوچانەی ئۆكرانیاوە گواستۆتەوە بۆ ڕووسیا كە شەڕییان تێدایە.

كاراسین رایگەیاند: لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا 700 هەزار منداڵ پەناگەیان لای ئێمە دۆزیوەتەوە، لە بۆردومانەكانی ئەو ناوچانەی شەڕییان تێدایە لە ئۆكرانیا هەڵاتوون.

لە مانگی دووی ساڵی 2022 دا ڕووسیا جەنگێكی بەرفراوانی دژی ئۆكرانیا هەڵگیرساند. مۆسكۆ دەڵێت پڕۆگرامەكەی بۆ هێنانی منداڵان لە ئۆكرانیاوە بۆ ڕووسیا مەبەست لێی پاراستنی منداڵانی بێ سەرپەرشت و ئەو منداڵانەیە كە لەو ناوچانەی ململانێیان تێدایە لە ئۆكرانیا بەجێهێڵدراون.

ئۆكراینا هێزەكانی رووسیا تۆمەتبار دەكات بە رفاندنی منداڵانی ئۆكراینا لە ناوچەكانی ڵوهانسك و دۆنێتسك و دەڵێت زۆرێك لە منداڵەكان بە شێوەیەكی نایاسایی گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا