پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان ڕایگەیاند، “سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه به جۆرێك كه به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی بکات”.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/6/2022 به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو”.
باسی لەوەشکرد، “كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتووانه به جۆرێك كه به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون”.
ئاشکراشی کرد، “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاڕدرا سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا ڕێككه‌وتی 1ی ته‌مووزی 2022 ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات”.