وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەربارەی ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکانی هەرێم دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە23ی ئایار، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی دەربارەی ڕێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێم دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە نوسراوێکدا ڕایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەی(216) لە (14/5/2023) وە کۆبوونەوەی ڕۆژی(22/5/2023)، تایبەت بەڕێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا، بە ڕێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک کە گشت داهاتەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتی گشتی دابنرێن.

ڕوونیکردەوە، ڕێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک دەبێت کە گشت داهاتەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتی گشتی دابنێرێن و بە (‌اشعار) بخرێنە سەر ئەژمێری داخراوی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری(ژمارە/1 دینار-ژمارە/2001 دۆلار) لە بانکی منارە.

لەکاتێکدا، دوێنی دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ڕێکخستنی دارایی کۆبوونەوە و تێیدا بە کۆی دەنگ بڕیاری ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم پەسەندکرا، هەروەها سەرۆک وجێگری سەرۆک وەزیران سەرپشککران بۆ دەستنیشانکردنی میکانیزمیی بەپەلە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا