بەهای دۆلار جێگیر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی چەند رۆژێكە جێگیرە، هۆكارەكەشی بۆ خستە بازاڕی رێژەیەكی زۆر دۆلار دەگەڕێتەوە.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراو نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

ونیشی”چەند رۆژێكە نرخی دۆلار جێگیرە، چونكە خواست لەسەر كڕینی كەمە و رێژەیەكی زۆریش دۆلار خراوەتە بازاڕەوە”.

هاوژین محەمەد روونیكردەوە، لە ئێستادا نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا نزیكەی هەزار دینار لەسەر و نرخی  بانكی ناوەندیەوەیە، كە پێشتر بۆ هەر 100 دۆلارێك دوو هەزار دینار لەخوار نرخی بانكی ناوەندیەوە بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق لە كۆتای مانگی ئادار، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک