دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی ڕووداوێکەوە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوێکەوە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە12ی شوبات، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە،” پاش ئەوەی کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی 29 لەسەر 30ی 1ی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتی سلێمانی) تەقە لە هاوڵاتی “ئەحمەد کامیل فەقێ” سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی هێزەکانمان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی 30ی 1ی 2024، بەپێی مادەی 405 – 31ی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر “ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی” دەستگیرکرا”.

‏‎ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ئومێد کەمال) هاوکاری کردووە، کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای ( دێرین ئەحمەد محەمەد) ناسراوە بە (کوێخا دێرین)، بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە، پاشان رۆژی 5ی 2ی 2024، تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا.

‏‎ڕوونیکردەوە، ئێستا کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بەپێی مادەی 405 – 31ی لە یاسای سزادانی عیراقی، کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی .

جەختیکردەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی کە بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا