شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانیان. پرسی مووچە یەكێك دەبێت لە بابەتەكان كە بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا كۆبوونەوە دەكەن.

رۆژی چوارشەممە 26-07-2023، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو شاندەی دەچێتەوە هەمان شاندی پێشترە. هەر ئەمڕۆ لە بەغدا كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراقی دەستپێدەكات.

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران، پێشەوا هەورامانی وتی، ئەوە یەكێك دەبێت لەو پرسانەی لە سەردانەكەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

لە رێگەی هەژماری خۆی لە فەیسبووك، پێشەوا هەورامانی وتی، گەڕانەوەی شاندەكە لە ئەنجامی پەیوەندی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقە .

یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 ە و قەبارەی پارەكەی بۆ هەر ساڵێك 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینارە لەو بڕە 16 تریلیۆن و 609 ملیار 639 ملیۆن و 162 هەزار دیناری پشكی هەرێمی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا