یەکێتی ئەوروپا نیگەرانە لە رووداوەکانی تیرۆری چالاکوانان لەعێراق

پۆڵەتیک پرێس-

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق نیگەرانی خۆی لە رووداوەکانی تیرۆرکردنی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی بەسرەی باشووری عێراق دەربڕی .

مارتن هۆس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە تویتێکیدا نوسیویەتی، ” هەست بە نیگەرانیەکی زۆر دەکەم لەگەڵ هاتنی سالی نوێی کۆچی رووداوەکانی کوشتن لە پارێزگای بەسڕە زیادیکردووەو تێیدا چالاکوانانی گەنجی خۆپیشاندانەکان تیرۆر دەکرێن”.

نوسیویشیەتی، ” کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیا چەکدارەکان و لێپرسینەوەیان پرسێکی گرنگ و چارەنوسسازە بۆ داهاتووی عێراق”.

ئەم وتانەی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا چەند رووداوێکی تیرۆرکردن لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق روویدا و بەوهۆیەشەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بەرپرسێکی ئەمنی پارێزگاکەی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا