ئۆپیک پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دیاری دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە ڕێکخراوی ئۆپیک ئاشکرای کرد، پشکی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق بۆ مانگی تەمموز 4 ملیۆن و 580 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت ڕۆژانە.

دوای ئەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتنی ئەنجامدا سەبارەت بە، زیادکردنی 648 هەزار بەرمیل بەرهەم هێنانی نەوت ڕۆژانە، لەو بەشە بڕی 71 هەزار بەرمیل بۆ عێراق دیاریکراوە بۆ مانگی تەمموز.

ئاماژەیان بەوەشدا، عێراق دووەم گەورەترین بەرهمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوەکەدا لە دوای سعودیە هەروەها، سێیەمە گەورەترینی بەرهەمهێنەری بەرهەمە نەوتیەکانە، لە دوای سعودیە و ڕوسیا.

لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتنیان ئەنجامدا بۆ زیادکردنی بەرهەهێنانی نەوت، بە بڕی 648 هەزار بەرمیل ڕۆژانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا