روانگەی سوریی: توركیا ٣٥٠ منداڵی سوری بۆ شەڕكردن ناردووەتە لیبیا

پۆڵەتیك پرێس

روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، بۆ بەشداریكردن لە شەڕی لیبیادا توركیا نزیكەی ٣٥٠ منداڵی سوری ناردووەتە ئەو وڵاتە، تاوەكو ئێستاش ٣٤ منداڵیان كوژراون.

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ماڵپەڕی سكای نیوزی راگەیاندووە، بۆ شەڕكردن لەریزەكانی گروپە توندڕەوەكان توركیا ٣٥٠ منداڵی لە سوریاوە ناردووەتە لیبیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو ژمارەیە 34 منداڵیان كوژراون، تائێستاش تەرمی ٥٠٠ كەسی دیكە لە رێگەی توركیاوە گەڕێنراوەتەوە سوریا، كە سەرجەمیان لە لیبیا كوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا تێوەگلاوە لە گواستنەوەی ١٩ هەزار ئەندامی گروپە چەكدارییە سورییەكان بۆ لیبیا.

پێشتر، لیژنەی سزاكانی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندبوو، توركیا حەوت هەزار بۆ ١٥ هەزار سەربازی بەكرێگیراوی سووری ناردووە بۆ لیبیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا