داعش بەرپرسیارێتی كوژرانی شەش ئەندامی خێزانێكی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە روداوەكەی ناوچەی ئەلبودۆری سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند، كە بووە هۆی كوژرانی شەش ئەندامی خێزانێك.

داعش لە رێگەی ماڵپەڕەكەی خۆیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، شەوی رابردو چەكدارەكانیان شەش كەسیان كوشتوە كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بون و “كاری سیخوڕیان بۆ حەشدی شەعبی كردوە”.

لە زانیاریەكانی بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەو شەش كەسە پێكهاتبوون لە چوار پیاو دوو ئافرەت، هاوكات كەسێكی دیكەشیان كوشتووە پیشەكەی پۆلیس بووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی كوژرانی ئەو شەش كەسەی لە ناوچه‌ی ئه‌لبودۆر له‌ باشوری شاری تكریت، سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین راگەیاندبوو، كە بە دەمانچەی بێدەنگ و لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كوژرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا