سودانی پەیمانی سەردانیکردنی ئیمارات دەداتە بن زاید

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شیخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات قسەیکرد و پەیمانی پێدا سەردانی ئەبوزەبی بکات.

ئەمڕۆ هەینی سودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بن زاید تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیانی کرد و هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە.

لایخۆیەوە سەرۆکی ئیمارات بانگهێشتنامەی خۆی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دووبارەکردەوە و داوایلێکرد لەپێناو بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، سەردانی ئەبوزەبی بکات.

لە بەرامبەریشدا سودانی سوپاسی خۆی گەیاندە بن زاید و پەیمانیدا بەزووترین کات سەردانی ئیمارات بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا