موقتەدا سەدر: نامەوێت عێراق بخەمە ناو ئاشووبێكی دیكەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی لەبارەی نوێژی هەینیی رۆژی 15ی تەممووز بڵاوكردەوە، كە ناوی لێناوە “نوێژی یەكگرتوو” و، دەڵێت، “نامەوێت عێراق بخەمە ناو ئاشووبێكی دیكەوە.”

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامەكەیدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە، “نوێژی هەینی لە سەروو هەموو ناڕەزاییەتییەكەوە بێت.” دەشڵێت خۆم، یان نوێنەرەكەم بەشداریی نوێژەكە دەكەین.”

رێبەری رەوتی سەدر ئەوەیشی خستووەتەڕوو، نایەوێت عێراق بخاتە “نێو ئاشووبێكی دیكەوە.” هەر لەبارەی نوێژی هەینیی رۆژی 15ی تەممووزیشەوە داوای لەوانە كردووە كە بەشداری دەكەن، “پابەندبن بە فەرمان و شێوازی نوێژی هەینییەوە.”

سەدر دەڵێت، ئەگەر پێویست بێت، رۆژانی داهاتوو وەستانیان “بۆ پشتیوانیی چاكسازیی دەبێت.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا