گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی لەبارەی بودجەوە بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆكانیان بۆ بڕگەو ماددەكانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بەردەوامەو تا ئێستا نەتوانراوە وادەی پەسەندكردنی دیارینەكراوە.

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هێشتا خوێندنەوەی تەواوی بڕگەو مادەكانی بودجە تەواو نەبووە هەركات تەواو بوو ئەو كات بۆ دەنگدان ئامادە دەكرێت.

لەبارەی چونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا باسی لەوەكرد، پێشنیارێكی وا كراوە كە سەردانی بەغدا بكات، بەڵام هێشتا نازانرێت كەی ئەو سەردانە دەكات.

ڤیان سەبری وتیشی، “پێشتریش شاندی سیاسی پارتی و یەكێتی چونەتە بەغدا بۆ لەمەودواش ئەو سەردانانە بەردەوام دەبن تاوەكو بە گشت لایەكەوە كار بۆ تێپەڕاندنی پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەدا بكەن”.

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 كردووە، ئێستاش لیژنەی دارایی گفتوگۆی بڕگەو ماددەكانی دەكات، داواش دەكرێت پێش وادەی دەنگدان لەسەر یاساكە شاندێكی سیاسی لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكات و پێشتر رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا