پێشمەرگە و هاوپەیمانان دژی داعش ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی گشتگیر بە بەشداری هێزەکانی پێشمەرگە و ‌هێزێک لە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی دەوروبەری دوزخورماتو لە پارێزگای سەڵاحەدین هەتا سنوری قەزای کفری سەربە ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکردووە.

لەوبارەیەوە وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجولی سەربە قەزای کفری ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزێکی سەربازی فەڕەنسی ناو هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کردووە لە ناوچەکانی نێوان سنوری ناحیەی نەوجول و دەوروبەری قەزای دوزخورماتو.

وتیشی: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە ئەو ناوچە و گوندانەی گرتووەتەوە کە دانیشتوانیان تێدا نییە و لە دیارترینیشیان ناوچەی شۆراوە، کە دەکەوێتە رۆژئاوای ناحیەکە و چەکدارانی داعش تیایدا جموجۆڵیان هەیە و لەوێوە کارە “تیرۆرستییەکانیان” ئەنجامدەدەن.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی دەوروبەری دوزخورماتو ئۆپەراسیۆنی سەربازیان ئەنجامدا بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنەکە رانەگەیەندراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا