پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە نیازی سەپاندنی سزای نوێن بەسەر ئێران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاش داوا دەکات، سزا نوێیەکان سوپای پاسدارانی ئێرانیش بگرێتەوە.
حەجا لەھیب وەزیری دەرەوەی بەلجیکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دوایین سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ئێران، لە کاردانەوەی ھێرشەکەی ئەو وڵاتە بووە بۆ سەر ئیسرائیل، لە گفتوگۆشدان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا، وەک بەلجیکاش داواکارن، ئەمجارە سزاکان سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەش بگرێتەوە.
ئێنریکی مۆرا بەڕێوەبەری سیاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لەگفتوگۆدان بۆ سەپاندنی سزا و گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا و گفتوگۆکانیش بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیووە.